ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی گۆڕان بریاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رده‌چێ و ده‌شڵێ، له بڕی سزادانی بارزگانێك من سزا ده‌درێم.
غالب مه‌حه‌مه‌د ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌ازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ، به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگ نه‌بووم له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی سلێمانی له ساغكردنه‌وه‌ی 42 ته‌نكه‌ر به‌نزینی ژه‌هراوی كه ده‌بووه هۆی تووشبوونی هه‌زاران كه‌س به شێرپه‌نجه ، ئه‌و فه‌رمانه‌م له لایه‌ن دادگای سلێمانی بێ ئاگاداری بۆ ده‌رچووه‌و لای خۆشمه‌وه پێوه‌ی پابه‌ند نابم.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و بازرگانه‌ی كه ئه‌و سووته‌مه‌نیه‌ی هێناوه‌ته ناو كوردستان ده‌بوایه سزا وه‌ربگرێت، كه‌چی له بڕی ئه‌و من سزا ده‌درێم به بیانووی ئه‌وه‌ی گوتیه من ته‌شهیرم به هاوژین سالار به‌رێوه‌به‌ری گومرگی پارێزگای سلێمانی كردووه، ئه‌و قسه‌یه ئه‌ساسی نییه و من ته‌نیا داوام كردووه كه ئه‌و جۆره سووته‌مه‌نیانه ره‌وانه‌ی كوردستان نه‌كرێت .
گوتیشی: دوابه‌دوای ئه‌وه ئه‌و 42 تانكه‌ره گه‌رێنراوه‌ته‌وه ئێران و هیچ سزا‌و پێژمارێك له‌و بازرگانه وه‌رنه‌گیراوه، ئه‌وه له كاتێكدا به ده‌یان تانكه‌ری هاوشێوه له‌و رێگه‌یه ماوه‌ته‌وه‌و نه رێگه‌ی داخلبوونیان هه‌یه نه رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه.
ده‌شڵی: سه‌یره‌كه له‌وه دایه چۆن بێ گرتنه‌به‌ری هه‌ر رێ‌و شوێنێكی یاسایی ئه‌و 42 تانكه‌ره گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆكۆماری ئیسلامی ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.