Erbil 31°C ھەینی 28 ئاب 22:38

وەزارەتی شارەوانی: چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر و دەوروبەری جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی گوژمەی پێویست بۆ چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر و دەوروبەری دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی ئاب، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پەرەپێدانی پڕۆژە ژێرخانییەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان، لە چەند فەرمانێکی وەزاریدا ڕەزامەندیمان نیشان دا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی دارایی پێویست بۆ جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژە لە سنووری پارێزگای هەولێر.

ئەم پڕۆژانە کە لەسەر داهاتی شارەوانی و ئاو دابین کراون، سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و شارۆچکەکانی دەوروبەری دەگرێتەوە. گرنگترین پڕۆژە پەسەندکراوەکان ئەمانەن:

1.  درێژکردنەوەی تۆڕی ئاو لە کۆڵانە لاوەکییەکانی گەڕەکی 8ـی حەسارۆک.

2.  گەیاندنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ گەڕەکی مەریوان لە کەرتی 8ـی حەسارۆک.

3.  دانانی سیستەمی فێنککەرەوە پانکەی کارەبایی و نۆزڵی ئاو بۆ بازاڕی قەیسەریی کۆنی هەولێر.

4.  گۆڕین و نوێکردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەکی بەهاری نوێ.

5.  گۆڕین و نوێکردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەکی ئازادی.

6.  نۆژەنکردنەوەی شەقامی بنەسڵاوە - کەسنەزان، کە بە شەقامی هەززە ناسراوە.

7.  خەرجکردنی گوژمەیەک بۆ جێبەجێکردنی پلانی ماستەرپلان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی لە هەولێر.

8.  کۆنکرێتکردنی چەندین شەقامی ناوخۆیی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی بەحرکە.

9.  نۆژەنکردنەوەی شەقامە دووسایدەکان و ڕێگە ناوخۆییەکانی سنووری شارەوانیی کەسنەزان.

10. کۆنکرێتکردنی چەند کۆڵانێک لە نزیک پردی تەقتەق و گەڕەکی ڕزگاری.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.