بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
بۆ سبەی هەینی 28ـی ئاب، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بە ساماڵی بمێنێتەوە. پلەی گەرما جێگیر دەبێت و نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | پێنجشەممە | هەینی |
| هەولێر | 40 | 39 |
| سلێمانی | 39 | 38 |
| دهۆک | 39 | 39 |
| هەڵەبجە | 41 | 40 |
| زاخۆ | 40 | 39 |
| چەمچەماڵ | 41 | 40 |
| پیرمام | 36 | 36 |
| ئاکرێ | 39 | 39 |
| حاجی ئۆمەران | 32 | 30 |
| گەرمیان | 45 | 42 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.