به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا سی ئای ئه‌ی، رایده‌گه‌ێنێ، ئێران پێشنیازی مه‌شقكردن و پێدانی چه‌كی داوه‌ته ئوسامه بن لادن، به‌و مه‌رجه‌ی هێرش بكاته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له كه‌نداوی عه‌ره‌بی.
به‌پێی هه‌واڵێكی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ، مایك بۆمبیۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا CIA رایگه‌یاندووه: له رۆژی كوژرانی ئوسامه بن لادن، سه‌رۆكی قاعیده، ئه‌و هێزه ئه‌مریكییه‌ی به‌شداری له ئۆپهراسیۆنهكدا كرد، 470 هه‌زار فایلی له خانووه‌كه‌ی بن لادن ده‌ستكه‌وتووه.
هه‌روه‌ها مایك بۆمبیۆ ده‌ڵێ: ئاشكراكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كان و تۆماره ده‌نگییه‌كانی ئوسامه بن لادن رێگا بۆ ئه‌مریكییه‌كان خۆش ده‌كات، له په‌یوه‌ندییه‌كانی قاعیده و پیلانه تیرۆریستییه‌كانی تێبگات.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له خانووه‌كه‌ی سه‌رۆكی كوژراوی قاعیده ده‌ستكه‌وتووه و بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێ، كه ئێران پێشنیازی مه‌شقكردن و پێدانی چه‌كی داوه‌ته ئوسامه بن لادن، به‌و مه‌رجه‌ی هێرش بكاته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له سعودییه‌و كه‌نداوی عه‌ره‌بی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.