دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ دانوستاندن و گه‌یشتن به رێككه‌وتنی سیاسی و گه‌رانه‌وه بۆ ده‌ستوور بێ ئه‌نجام بوو.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: له چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆمه‌ڵه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ئاستی باڵای هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ دانووستان هه‌بوو، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه هیچ رێككه‌وتنێك.
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق هه‌ڵگورد حیكمه‌ت رایگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م جموجۆڵه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپا‌و سه‌رجه‌م هێزه چه‌كداره عێراقیه‌كانی تره.
راشیگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ئاماده‌باشی به‌رده‌وام و ته‌واودایه بۆ هه‌ر پیلانێك و هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر خاكی كوردستان .
گوتیشی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌یه‌وێ به دیالۆگ و رێككه‌وتنی سیاسی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و له‌گه‌ڵ خوێن رشتندا نین و نامانه‌وێ شه‌ر روو بداته‌وه‌و هه‌میشه ده‌رگای گفتووگۆمان كراوه‌یه ، بانگه‌وازی ئاشتى به گفتوگۆكردن ده‌كه‌ین و ده‌رگاكانی گفتوگۆ داناخه‌ین.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه لای حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاشكرایه كه حكومه‌تی ناوه‌ندی به زه‌بری هێز له هه‌وڵی نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی كوردستانه و پیلان بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد له هه‌رێمی كوردستان ده‌گێڕێت، هه‌روه‌ها به پێشنیاری مه‌رجی ناده‌ستووری ده‌یه‌وێت ده‌رفه‌تی رێككه‌وتن دابخات و نه‌یهێڵێت، هه‌ڵوێستى جدی لای حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه بۆ ئاشتی و بۆ دانووستان له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌وڵی جدی تر هه‌یه بۆ به‌رگریكردن له خاكی پیرۆزی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.