لە راگەیاندراوێکدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی (عه‌بادى) ده‌كات بۆ دابینكردنی شایسته‌ی داراییی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان ده‌كاته (١.٢٤٩.٤٨١) مووچه‌خۆر و مانگانه‌ش ده‌كاته بڕی (هه‌شت سه‌د و نه‌وه‌د و حه‌وت ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دینار) له‌سه‌ر بنه‌مای تۆماری فیعلیی بایۆمه‌تری بۆ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
دەقی راگەیاندراوەکە:
(حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراقی فیدراڵ جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان پله یه‌كن و ڕێگه ناده‌ن زیانیان به‌ربكه‌وێت و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی فیدراڵی ده‌ربڕیوه بۆ خه‌رجكردنی شایسته‌ی داراییى مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی (عه‌بادى) ده‌كات بۆ دابینكردنی شایسته‌ی داراییی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان ده‌كاته (١.٢٤٩.٤٨١) مووچه‌خۆر و مانگانه‌ش ده‌كاته بڕی (هه‌شت سه‌د و نه‌وه‌د و حه‌وت ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دینار) له‌سه‌ر بنه‌مای تۆماری فیعلیی بایۆمه‌تری بۆ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك له خواره‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ییی خۆیشی ده‌رده‌بڕێت بۆ به‌رده‌ستخستنی ورده‌كاریی ئه‌و زانیارییانه:
١٠٨ ملیار دینار بۆ مووچه‌ى ٢٤٤.٦٥٦ خانه‌نشین.
٣٨.٥ ملیار دینار بۆ مووچه‌ى ٩٦.٠٥٣ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.
٣٠ ملیار دینار بۆ مووچه‌ى ١٥٩.٠٠٠ كه‌مئه‌ندامان و سوودمه‌ندانى چاودێریى كۆمه‌ڵایه‌تی.
٤٥٥ ملیار دینار بۆ مووچه‌ى ٤٨٣.٣٠٧ فه‌رمانبه‌ران (به پۆلیسیشه‌وه).
٢٦٦ ملیار دینار بۆ مووچه‌ى ٢٦٦.٤٦٥ پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایش.
له هه‌مان كاتدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقى فیدراڵ ده‌كات كه ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراقی فیدراڵ بۆ ساڵی ٢٠١٨ په‌سه‌ند نه‌كات كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییی حكوومه‌تی فیدراڵییه‌وه به‌بێ به‌شداریپێكردنی هه‌رێمی كوردستان ئاماده كراوه، له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
١. بۆ یه‌كه‌م جار له دوای ساڵی ٢٠٠٣ه‌وه، له ڕه‌شنووسی یاساكه‌دا ده‌سته‌واژه‌ی ده‌ستووریی (هه‌رێمی كوردستان - عێراق) لابراوه و له بری ئه‌وه ده‌سته‌واژه‌ی (پارێزگاكانی سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان) به‌كار هێنراوه، ئه‌مه‌ش سه‌رپێچییه‌كی دیاری بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (١١٧) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (١٢١)ی ده‌ستووره كه دانی به هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا ناوه وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵی و مافی پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری به هه‌رێمی كوردستان داوه، نه‌ك وه‌ك پارێزگا.
٢. كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كه‌م جار له دوای ساڵی ٢٠٠٥ه‌وه له ڕێژه‌ی (١٧%) بۆ ڕێژه‌ی (١٢.٦%)، ئه‌مه‌ش سه‌رپێچییه له بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٢١)ی ده‌ستوور كه پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵ پشكێكی دادپه‌روه‌رانه له داهاته فیدراڵییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان بكات به ڕه‌چاوكردنی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێم كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تا ئێستا له عیراق سه‌رژمێری سه‌رتاسه‌ری نه‌كراوه، به ڕێككه‌وتنى هه‌ردوولا ڕێژه‌ى دانیشتووانی هه‌رێم به %١٧ى دانیشتوانى عیراق دیارى كراوه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ساڵانه ئه‌م ڕێژه‌یه له یاساكانى بودجه‌ى عیراقدا جێگیر كراوه، هه‌رچه‌نده هیچ ساڵێك هه‌رێمى كوردستان به فیعلى ئه‌و ڕێژه‌یه‌ى وه‌رنه‌گرتووه، به‌هۆی زیادبوونی به‌رچاوی ساڵانه‌ی خه‌رجییه‌كانی سیادی به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌رێم ڕۆڵی له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و خه‌رجییانه‌دا هه‌بێت، یان پشكی وه‌رگرتبێت. بۆیه كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان هیچ بنه‌مایه‌كی ده‌ستووری نییه و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه هاوبه‌شه ئه‌نجام دراوه.
٣. به‌خشینی ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆ به پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له یاساى بودجه‌ى فیدرالیداو مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك پارێزگا نه‌ك وه‌ك هه‌رێم، پێچه‌وانه‌ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (١١٧) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (١٢١)ی ده‌ستووره و مامه‌ڵه‌كردنی هه‌رێمی كوردستانه وه‌ك هه‌ر پارێزگایه‌كی تری عیراق نه‌ك وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵیی دانپێدانراو به‌پێی ده‌ستووری عیراق، سه‌رپێچییه له ده‌ستوور.
٤. بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی (١٢٦) له ده‌ستوور، ڕێگه نادات ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته فیدرالییه‌كانه‌وه، كه‌م بكرێنه‌وه یان سنووردار بكرێن، ته‌نانه‌ت ده‌ستوور ڕێگریشی كردووه له هه‌ر هه‌موارێكی ده‌ستووری كه ببێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
٥. وێڕاى دووباره‌بوونه‌وه‌ى كه‌موكورتییه‌كانى ساڵانى پێشوو له ڕه‌شنووسى یاساى بودجه‌ى فیدالى ساڵى ٢٠١٨، ئێستا ئه‌م خاڵه جه‌وهه‌رییه ناده‌ستووریانه‌ى سه‌ره‌وه‌ش زیادیان كردووه.
له‌به‌ر ڕۆشناییی ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ی سه‌ره‌وه، به تایبه‌تییش به‌ڕێز عه‌بادی به به‌رده‌وامی له وته‌كانیدا ئاماژه به سه‌روه‌ریی ده‌ستووری عیراق و زیاننه‌گه‌یاندن به هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ ده‌كه‌ین بواری دانوستان بڕه‌خسێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی داڕشتنه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی یاسای بودجه‌ی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و دابینكردنى پشكی دادپه‌روه‌رانه‌ى هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
١/١١/٢٠١٧
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.