وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له نووسراوێكدا ڕێنمایی بۆ خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌یه‌كی نوێ بۆ به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانى فڕۆكه‌وانى ده‌ركرد.
به‌پێی نووسراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان: "هه‌ریه‌ك له فڕۆكه‌وان و گه‌شتیه‌وان و ئه‌ندازیارو ته‌كنیككارانى فڕۆكه‌وانى، ده‌رماڵه‌كه‌ى بۆ ده‌به‌سترێت".
وه‌ك له نووسراوه‌كه‌دا، هاتووه، به‌پشتبه‌ستن به فه‌رمانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ده‌رماڵه‌ى مه‌ترسى فڕۆكه‌وانى بۆ (فڕۆكه‌وان، گه‌شتییه‌وان، ئه‌ندازیار و ته‌نیككارانى فڕۆكه‌وانى) به‌پیی تایبه‌تمه‌ندى و پله‌ى ئه‌فسه‌رى بۆ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر خه‌رج ده‌كرێت، كه له نووسراوه‌كه‌دا ناویان هاتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.