گۆرانیبێژی ناوچه‌ی هه‌ورامان كه به هه‌ردوو شێوه‌زاری سۆرانی و هه‌ورامی گۆرانی ده‌چرێت دوا به‌رهه‌می بریتی‌بوو له ئه‌لبوومێك به ناوی "ساقی" كه مانگێك به‌ر له ئێستا بڵاویكرده‌وه ، به‌ڵام وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌كات ئه‌لبوومه‌كه‌ی زۆر بی شانس بوو.
ده‌باره‌ی ناوه‌رۆكی ساقی هه‌ورامی ئاشكرایكرد كه ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی 6 تراك له خۆ ده‌گرێت ، (3) سی گۆرانی به شیوه‌زاری سۆرانیه‌و(3) یه‌كه‌ی دیكه‌ش به شێوه‌زاری هه‌ورامی گوتراوه و ئاوازی هه‌ندیك له گۆرانیهكان خۆی دایناوه و هه‌ندیكیشی فۆلكلۆرن.
هه‌ورامی وتیشی تێكستی گۆرانیه‌كانم بریتین له شیعری هه‌ریه‌ك له شاعیران "مه‌وله‌وی ،وه‌لی دیوانه، سه‌یدی ،ئه‌میر هه‌ورامی و سه‌نگه‌ر هه‌ورامی"، هونه‌رمه‌ند "هێمن حوسێن"یش موزیكی سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانی داناوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.