به بۆنه‌ى شه‌هیدكردنى وێنه‌گرى ده‌زگاى سهتهلایتىى كوردستان به‌ده‌ستى داگیركه‌رانى حه‌شدى شه‌عبى، دەستەی ڕێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانى پارتی دیموكراتی كوردستان به بروسكه‌یه‌ك هاوخه‌مى و ماته‌مینى خۆیان بۆ شه‌هیدبوونى وێنه‌گر ئه‌ركان شه‌ریف و بنه‌ماڵه‌كه‌ى و ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان ده‌ربڕى كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى
بۆ دەزگای سەتەلایتی كوردستان-بەڕێز
ب- بروسكەی ماتەمینی
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ھەواڵی شەھید كردنی كامیرامان(ئەركان شەریف) بە دەستی ڕەشی دوژمنانی گەلەكەمان ئێمەی خەفەت بار‌و نیگەران كرد.
دەزگای سەتەلایتی كوردستان مینبەری ئازادی و ڕاستگۆیی و بڵندگۆی گەیاندنی دەنگی نەتەوەیەكی بەش خوراو مەزڵومە ھەر بۆیەش دوژمنانی گەلەكەمان وا داخ لە دڵن بەرامبەر بەو دەزگایە و بەم شێوە نامرۆڤانە کادرانی شەھید دەکەن.
دوژمنانی ئازادی و دیموكراسی ناتوانن بە شەھید كردنی ئەركان كاروان و ویستی سەربە خۆیی و دیموكراسی گەلەكەمان بوەستێنن. گەلی كوردستان خاوەنی ھەزارارن ڕۆڵەی نیشتیمان پەروەری وەك ئەركانە كە ھەمویان گیان لەسەردەستن بۆ پاراستنی خاك و خەڵكی كوردستان.
نەفرەت و ڕوو ڕەشی بۆ دوژمنانی گەلەكەمان.
نەمری و سەربەرزی بۆ شەھیدی زوڵم لێكراو (ئەركان شەریف) و سەرجەم شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی كوردستان سەروەریان بارزانی نەمر و كاكە ئیدریسی ھەمیشە لە یاد.
دەستەی ڕێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكان
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.