Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 18:10

سەرۆکی کەتەلۆنیا و وەزیرەکانی حکوومەتی کەتەلۆنیا وڵاتیان بەجێهێشت

ئەم پێشهاتانە دوای راگەیاندنی سەربەخۆیی كەتەلۆنیا دێت
کوردستان TV
100%

سەرۆكی كەتەلۆنیا و وەزیرەكانی حكوومەتی كەتەلۆنیا وڵاتیان بەجێهێشت، پێشبینی دەكرێ ڕوویان لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا كردبێ و لەوێ داوای مافی پەنابەری بكەن.

تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز)، لە زاری بەرپرسانی حكوومەتی ئیسپانیای گواستەوە كەوا ئەمڕۆ كارلیس بۆیگدیمۆنت سەرۆكی كەتەلۆنیا، كە لەلایەن حكوومەتی ئیسپانیاوە لە پۆستەكەی دوور خراوەتەوە، بە هەمان شێوە وەزیرەكانی حكوومەتەكەشی، ئەمڕۆ وڵاتیان بەجێهێشتووە و ڕوویان لە برۆكسل كردووە، لەوێ داوای مافی پەنابەری سیاسی دەكەن.

ئەمەش دوابەدوای داگیركردنی بارەگاكانی دەوڵەتی كەتەلۆنیا دێت لەلایەن حكوومەتی ئیسپانیاوە، ماوەیەكی كورتیش بە بەرپرسانی كەتەلۆنیا درابوو بۆ ئەوەی شتومەكیان كۆبكەنەوە و بارەگاكان چۆڵ بكەن.

جێی باسە وەزیری كۆچی بەلجیكا رایگەیاند ئەگەر سەرۆكی كەتەلۆنیا داوای مافی پەنابەری سیاسیی بكات، ئەوا پێیدەدەن. ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزاییەكی زۆری ئیسپانیەكان.

ئەم پێشهاتانە دوای راگەیاندنی سەربەخۆیی كەتەلۆنیا دێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.