Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:06

وەزارەتی کشتوکاڵ: هاتنی هێزى عێراقى بۆ سەر بەنداوەکانی کوردستان جێگەی قبووڵ نییە

عێراق دەیەوێت بەنداوەكان لە هەرێمی كوردستان بخاتە ژێر دەسەڵاتی خوى
کوردستان TV
100%


وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، هاتنی هێزی عێراقی بە هەر بیانوویەك بۆ سەر بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان، جێگەی قبوڵ نییە.

عەبدولستار مەجید، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە باسنیوزی ڕایگەیاند: "ئەو دەنگۆیانەی ئێستا لەلایەن عێراقەوە باس دەكرێت و بێن و بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان بكەنە دەستەیەك و هێزی بۆ بهێنن، بە بیانووی جۆراوجۆر قبوڵكراو نییە، بۆیە ئەو بابەتە جگە لە وەزارەتی كشتوكاڵ، پێوەندیی بە كۆی گشتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە هەیە، ئایا ئەوە قبوڵ دەكەن؟ ئایا ئەو داوایەی عێراق كە بۆ دەروازە سنوورییەكان و هێڵە ئاسمانییەكان داوای دەكات، قبوەڵی دەكەن؟ بە بۆچوونی من نابێ هیچ یەكێک لەوانە قبووڵ بكەین".

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باس لە قسەكانی عێراق بۆ جێبەجێكردنی دەستوور دەكات و دەڵێت: "عێراق ئەگەر دەستوور جێبەجێ دەكات، بۆ مادەی 140ی دەستوور و ئەو مادانەی دیكە كە پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە، جێبەجێیان ناكات؟".

ئەو وەزیرە كە لە پشكی كۆمەڵی ئیسلامی ئەو پۆستەی وەرگرتووە، ڕوونیشی كردەوە كە هەرچەندە بابەتی بەنداوەكان بابەتێكی سەروەرییە و دەكرێ لەژێر چاودێریی حكوومەتی عێراقدا بێت و لەو ڕووەوەشەوە هیچ كێشەمان نەبووە و پێشتریش تیمێكی عێراقی سەردانی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستانیان كردووە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاستی بەرزی و نزمیی ئاویان بزانن، هەروەها پێشتر دەیانویست بڕە پارەیەك بۆ بەنداوەكان خەرج بكەن، بەڵام ئەو بڕە پارەیەی كە ئێمە بۆ فەمانبەرەكان داوامان كرد ئامادە نەبوون دابینی بكەن، ئێستاش دەڵێم هاتنی هێز قبووڵ ناكەین".

عەبدولستار مەجید جەختیشی كردەوە: "ئەو وڵاتانەی ئێستا پاڵپشتی لە عێراق دەكەن بۆ هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بەرژەوەندیی خۆیان دان و هەركاتێك بەرژەوەندیان نەما واز لە عێراقیش دێنن، بۆیە ئەو كارانەی عێراق ئێستا بەرامبەر هەرێمی كوردستان دەیانكات تاسەر نابن، چونكە نە لە حكوومەت بەعسی پێشوو بەهێزترن، نە لەویش دەوڵەمەندترن، بۆیە دڵنیاتان دەكەمەوە ئەم سیاسەتانە تا سەر نابن".

پێشتر ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاندبوو كە حکوومەتی عێراق دەیەوێت ئاو و ئاوی بەنداوەكان لە هەرێمی كوردستان بخرێتە ژێر دەسەڵاتی عێراقەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.