Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 19:15

کچێکی کورد له‌ ته‌قه‌ کردن ڕێکوردی لاوانی جیهانی بڕی

ئارمینا سادقیان كچه‌ كوردێكی ئیلامی
armemein-sadqeyin
کوردستان TV
100%

ئارمینا سادقیان كچه‌ كوردێكی ئیلامی له‌ كێبڕكییه‌كانی فیناڵی فیناڵیسته‌كانی جیهان له‌ وڵاتی هێندوستان ڕێكوردی جیهانی به‌ده‌ست هێنا.

له‌ سێهه‌مین ڕۆژی ئه‌م كێبڕكێیه‌ ئارمینا سادقیان له‌ به‌شی چه‌كی بادی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی  وه‌ ٣/٤٢٢ خاڵ ڕێكوردی جیهانی برده‌ سه‌ره‌وه‌

شایانی باسه‌ له‌م كێبڕكێیه‌ كه‌ له‌ شاری دێهلی‌نۆی هێندوستان به‌ڕێوه‌ چوو ئه‌م لاوه‌ كورده‌ له‌ نێوان ١٦٠ وه‌رزشوان له‌ ٤٥ وڵات، پله‌ی دووهه‌می به‌ده‌ست هێنا و له‌ ڕیزبه‌ندی وردكاری جیهانی پله‌ی شه‌شه‌می جیهانی به‌ ده‌ست هێنا.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.