Erbil 9°C شەممە 21 کانونی یەکەم 18:49

رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مریکی: پێویسته‌ سه‌ربازه‌کانمان دوای شکستی داعش له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوین بمێننه‌وه‌

شاره‌زایانیش پێیان وایه‌ ئێران هێشتا به‌رده‌وامه‌ له‌ پاڵپشتیی كردنی تیرۆر
Mike Pence
کوردستان TV
100%

له‌كاتێكدا كه‌ بڕیاره‌ جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا سه‌ردانی ئیسرائیل و میسڕ بكات و سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تێكچوونی ئاسایش له‌ ناوچه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر رێكاری تازه‌ بكات، رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی نووسیویه‌تیی كه‌ ته‌نانه‌ت دوای شكستی یه‌كجاریی داعش، هێشتا پێویسته‌ هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ چه‌ند شوێنێكی ستراتیژیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بمێننه‌وه‌ .

راپۆرتی رۆژنامه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان چالاكییه‌كانی خۆیان له‌ میسڕ زیاتر كردووه‌ و شاره‌زایانیش پێیان وایه‌ ئێران هێشتا به‌رده‌وامه‌ له‌ پاڵپشتیی كردنی تیرۆر .

رۆژنامه‌ی جروزالم پۆستیش نووسیویه‌تی كه‌ بڕیاره‌ مایك پێنس جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین و میسڕ گفتوگۆ بكات تا هه‌وڵه‌كانی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بردنی پرسی ئاشتی نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین به‌هێزتر بكات .

ئاسۆ شێیتد پرێسیش سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ نووسیویه‌تی كه‌ ئه‌ركه‌كی دیكه‌ی مایك پێنس له‌م سه‌ردانه‌دا، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانی وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بۆ راوه‌ستان له‌ به‌رامبه‌ر زێده‌خوازیی و هه‌ژموونی ئێران .

سه‌باره‌ت به‌ هه‌موو ئه‌م پرسه‌ گرنگانه‌ رۆژنامه‌ی واشنتن فری بێكن نووسیویه‌تی كه‌ ته‌نانه‌ت دوای شكستی یه‌كجاریی داعش، هێشتا پێویسته‌ سه‌ربازانی ئه‌مریكیی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بمێننه‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.