گه‌نجێكی توركی به‌ناوی"ره‌مه‌زان تاش ده‌میر" له هه‌رێمی ئاگری له رۆژهه‌ڵاتی توركیا هه‌وڵیدا ئه‌و كۆترهێك رزگار بكات كه له‌سه‌ر ستوونێكی كاره‌با گیرببوو به‌ڵام قه‌ده‌ر وابوو هه‌ردوو ده‌ستی بوو به قوربانی.
ئه‌و گه‌نجه كه ته‌مه‌نی 16 ساڵانه تووشی لێدانی ته‌زووی كاره‌با بوو، دكتۆره‌كان دوای چه‌ندین هه‌وڵ و كۆشش نه‌یان توانی چاره‌سه‌ری بكه‌ن بۆیه ناچار بوون كه هه‌ردوو ده‌سته‌كانی ببڕنه‌وه .
ئێستا ئه‌و گه‌نجه داوای هاوكار ده‌كات بۆ دورست كردنی دوو ده‌ستی ده‌ستكرد.
سه‌رچاوه/ئهلغدپریس
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.