Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:10

فیلمی (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ئه‌فریقا کێبڕکێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌کات

له‌ماوه‌ی ته‌نها 4 مانگدا به‌شداری له‌نزیكه‌ی 40 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی كردوه‌
bedange asman
کوردستان TV
100%

 فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ده‌رهێنانی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی له‌وڵاتی ئه‌فریقا به‌شداری پێشبڕكێی سه‌ره‌كی ده‌كات‌و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات.

ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداری فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه‌دا رایگه‌یاند: فیلمه‌كه‌ به‌شداری له‌فێستیڤاڵی فیلمی بۆشمان له‌وڵاتی ئه‌فریقا كرد‌و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه‌كه‌ی ده‌كرد،فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ رۆژانی 26 تا 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 له‌شاری بۆشمان، به‌ڕێوه‌ چوو."

 فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی (بێده‌نگی ئاسمان) نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره‌ و به‌سپۆنسه‌ری عه‌باس فازڵ عه‌بدولره‌حمان خاوه‌نی زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه‌ و له‌ماوه‌ی ته‌نها 4 مانگدا به‌شداری له‌نزیكه‌ی 40 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی كردوه‌ و چه‌ند خه‌ڵاتێكیشی پێبه‌خشراوه‌.

سیناریۆی فیلمه‌كه‌ پشتیوان عه‌بدوڵا نوسیویه‌تی‌و كاری گرافیك‌و ده‌نگ له‌لایه‌ن سه‌باح شه‌هدی و كاری موزیكی فیلمه‌كه‌ش رامتین لهۆنی جێبه‌جێی كردوه‌، ماوه‌ی فیلمه‌كه‌ 100 چركه‌یه‌ و به‌رهه‌می ساڵی 2017-یه‌

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.