به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك رایده‌گه‌ێنێ، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، ئه‌و پۆلیس و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا له سنووری كه‌ركووك ئاواره‌بوون، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك، به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون؛ ئه‌و پۆلیس و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا له سنووری كه‌ركووك ئاواره‌بوون، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
گوتیشی: هه‌ر ئه‌فسه‌ر و پۆلیسێك چه‌ك یان ئۆتۆمبێلی له‌لا بووه، ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆیدا بیگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش هه‌مووی به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.