كۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌مه فه‌رهه‌نگی حه‌شد و عه‌قلییه‌تی شۆڤێنی عه‌ره‌ب و دوژمنانی كوردستانه ،كه له خوێنی هیچ رۆڵه‌یه‌كی كورد سڵ ناكه‌نه‌وه و دان به هیچ مافێكی ره‌وای كورد و كوردستان دانانێن.
كۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی كوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی گرانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێن كه شه‌وی رابردوو له شارۆچكه‌ی داقووق وێنه‌گرێكی به‌توانای ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان به‌ناوی(ئه‌ركان شه‌ریف) له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕاندانه و به‌چه‌قۆ شه‌هیدكراوه.
كۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی كوردستان ده‌شڵێ: سه‌ره‌ڕای دڵگرانی خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئه‌ركان و ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌مه فه‌رهه‌نگی حه‌شد و عه‌قلییه‌تی شۆفێنی عه‌ره‌ب و دوژمنانی كوردستانه كه له خوێنی هیچ رۆڵه‌یه‌كی كورد سڵ ناكه‌نه‌وه و دان به هیچ مافێكی ره‌وای كورد و كوردستان دانانێن.
شه‌وی رابردوو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌ركان شه‌ریف، وێنه‌گری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانیان له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به چه‌قۆ شه‌هید كرد .
ئه‌ركان شه‌ریف، له دایك بووی 1967 ه و له ساڵی 2004 ه‌وه وێنه‌گری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانه‌و خاوه‌نی سێ منداڵه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.