وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین له‌سه‌ر تۆڕی تویته‌ر له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر وڵاتی قه‌ته‌ر هه‌ڵوێستی دۆستانه‌ی خۆی له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا نه‌گوڕێت، ئه‌وا دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو بایكۆت ده‌كات و به‌شداریی تیادا ناكات .
به وته‌ی خالد بن ئه‌حمه‌د ئال خه‌لیفه، قه‌ته‌ر به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران پته‌وتر ده‌كات و پێشوازیی له هاتنی هێزی بێگانه ده‌كات بۆناو خاكی خۆی .
ئال خه‌لیفه ئه‌و كرده‌وانه‌ی حكومه‌تی به‌حره‌ینی به هه‌نگاوی مه‌ترسیدار بۆ وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو وه‌سفكرد .
دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو بڕیاره له مانگی دیسه‌مبه‌ردا به‌ڕێوه‌بچێت، كه جیا له به‌حره‌ین و قه‌ته‌ر و سعوودیا و ئیمارات و كوێت و عه‌ممانیش ئه‌ندامن له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا .
شایه‌نی باسه كه ئیمارات و به‌حره‌ین و سعوودیا و میسڕ له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاندووه، چونكه به وته‌ی ئه‌وان ئه‌م وڵاته پشتیوانیی تیرۆر ده‌كات و په‌ره‌یداوه به په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران .
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.