نووسه‌رو سیاسه‌تمه‌دار "عارف روشدی" كتێبی دووه‌می خۆی به نێوی" ڕووداو و تێفكرین" چاپ و بڵاو كرده‌وه.
ڕووداو و تێفكرین بریتییه له چه‌ندان وتاری سیاسی و دیمانه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی، به‌شێكی بچووكه له به‌ركۆڵی تێڕوانین و ڕوانگه‌ی نووسه‌ر، كه هه‌ریه‌كه‌یان پێشبینی و شرۆڤه‌ی قۆناغێكی سیاسییه، له سه‌رده‌م و كاتی جیاوازدا نووسراون.
نوسه‌ر ده‌ڵێت: هه‌موو شۆڕش و به‌رخودانه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ته‌نیا بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بووه، ده‌بێت جیهان گوێی له ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی كوردستان بێت، ده‌بێ هاواری 182 هه‌زار ئه‌نفالكراوی كوردستان له ناوه‌نده‌كانی بڕیاری جیهاندا ببیسترێت، پێویسته گوێ له ناڵه‌ی 5 هه‌زار شه‌هید و ده‌یان هه‌زار برینداری هه‌ڵه‌بجه بگرن، كاتی ئه‌وه هاتووه جیهان گوێی له هاواری 8 هه‌زار بارزانیی ئه‌نفالكراو و 12 هه‌زار گه‌نجی بێسه‌روشوێنی كوردی فه‌یلی بێت " مێژووی گه‌لی كوردستان، هه‌ر له سه‌ره‌تای دابه‌شكردنی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانه‌وه، پره له مه‌رگه‌سات و جینۆساید، له كاتێكدا ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانین هه‌میشه گه‌لانی بنده‌ست له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردن و سرینه‌وه‌ی ناسنامه‌دان، بۆیه له‌و سونگه‌یه‌وه، ئه‌نفالكردنی (٨٠٠٠) بارزانی له به‌رواری ٣١-٧-١٩٨٣ دا، درێژه‌پێدانی سیاسه‌تی چه‌وساندنه‌وه و قه‌لاچۆكردنی گه‌له‌كه‌مان بوو. "
كتێیه‌كه له 172 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره مامناوه‌ندی پێك هاتووه چه‌ندین بابه‌تی حزبی وسیاسی له خۆده‌گرێت.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.