Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 17:45

میلیشیاکانی حه‌شد وێنه‌گرێکی ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی کوردستانیان شه‌هید کرد

ئه‌ركان شه‌ریف، وێنه‌گری ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان
کوردستان TV
#7 #9
100%

میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی وێنه‌گرێكی ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان شه‌هید ده‌كه‌ن.

شه‌وی رابردوو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ گه‌ڕه‌كی خۆرسی سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی داقووق هێرشیان كردۆته‌ سه‌رماڵی ئه‌ركان شه‌ریف، وێنه‌گری ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان و به‌چه‌قۆ شه‌هیدیان كردووه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی عێراق كه‌ركوك و ناوچه‌دابڕێندراوه‌كانیان داگیركرد، خه‌ڵكێكی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ ئاواره‌بوون و چه‌ندین تاوانی گه‌وره‌ی دژ به‌ مرۆڤایه‌تییان به‌رامبه‌ر كراوه‌و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی له‌ كورد كراوه‌ بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردووه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.