ژمارەیەك هاووڵاتی لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوایان كرد كه رابون مەعروف ئەندامی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، داوای لێبوردن بكات، بەهۆی ئەوەی ناوبراو سوكایەتی بە هێزەكانی پێشمەرگەو بە كەسوكاری شەهیدان كردوە، بۆیه دەبێت یان داوای لێبوردن بكات كە هەڵەی كردوە، یانیش ئێمە داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەكەین.
تێزانین پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، رابون مەعروف ئەندامی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، له پرێس كۆنفرانسێكدا لە پەرلەمانی كوردستان چه‌ند قسه‌یه‌كى نابه‌جێى له‌سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان كرد، كه دواتر به‌هۆیه‌وه تۆرهیێ خه‌لكى لێكهوتهوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.