Erbil 31°C یەکشەممە 30 ئاب 04:51

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی تر بریندار بوون

Kurdistan Ahmed
100%


ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک گوندی هیزۆپ لە دەڤەری ڕاپەڕین، کەسێک گیانی لەدەست دا و 3 کەسی تریش بریندار بوون. ڕووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری (کیا) و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی (بی ئێم دەبلیو).

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئه‌مڕۆ ڕوویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. هەروەها لەناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا، شۆفێرەکە و ئافرەتێک و منداڵێک بریندار بوون، کە دوای ڕووداوەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون. تیمی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتی پێکدادانەکە دەستی پێ کردووە.

ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان بە یەکێک لە تەحەدییە گەورەکانی بەردەم سەلامەتیی گشتی دادەنرێن، کە ساڵانە دەبنە هۆی گیانلەدەستدانی سەدان کەس و برینداربوونی هەزارانی تر. لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ بەردەوام هۆشداری دەدەنە شۆفێران کە پابەندی خێرایی دیاریکراو بن و وریایی زیاتر بنوێنن، بەتایبەت لەو ڕێگەیانەی کە قەرەباڵغییەکی زۆریان لەسەرە یان کوالێتیی ڕێگەوبانەکان تێیاندا وەک پێویست نییە. تەنیا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، دەیان ڕووداوی پێکدادان و وەرگەڕان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم تۆمار کراون کە زۆربەیان بەهۆی تیژڕەوییەوە بوون.





 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.