Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 12:08

ڤۆزنیاکی و ڤینۆس گه‌یشتنه‌ یاری کۆتایی سه‌نگافوره‌

كارۆلین ڤۆزنیاكی ، ڤینۆس ولیامز
کوردستان TV
100%

هه‌ردوو كچه‌ یاریزان كارۆلین ڤۆزنیاكی دانیماركی و ڤینۆس ولیامزی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتنه‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی یه‌كگرتووی خانمه‌ تێنسزانانی پیشه‌گه‌ری جیهان كه‌ له‌ سه‌نگافوره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ یه‌كه‌م قۆناغی پێش كۆتاییدا، ڤۆزنیاكی پۆلێنكراوی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ یاریزانانی تێنسی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌رو به‌ ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش، شه‌ش سێ له‌ كارۆلینا پلیسكۆڤای چیكی و پۆلێنكراوی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی‌ دوایین پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی پیشه‌گه‌رانی كچان.

له‌ دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایشدا، ڤینۆس ولیامزی پۆلێنكراوی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر كارۆلین گارسیای فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان.

ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش شه‌ش حه‌وت، شه‌ش دوو، شه‌ش سێ بوو، به‌مه‌ش ڤینۆس ولیامزی ته‌مه‌ن سیی و حه‌وت ساڵ بووه‌ به‌ته‌مه‌نترین خانمه‌ تێنسزان كه‌ ده‌گاته‌ یاری كۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه.

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.