Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 17:23

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاریی گەیاندە ئاواره‌کانى کەرکووک له‌ هه‌ولێر 

دەزگای خێرخوازیی ھاوکاریی ئاواره‌كانى کەرکووک له‌ هه‌ولێر كرد
کوردستان TV
100%

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھاوکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی، ھاوکارییان گەیاندە ھەزار خێزانی کەرکووک، کە بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەوە ژیان و ماڵی خۆیان بەجێ ھێشتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20/10/2017 تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی، پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەکو بەتانی، خۆراکی وشک و پێداویستیی تەندروستییان بەسەر ھەزار خێزانی کەرکووکیدا کە روویان لە ھەولێر کردووە دابەش کرد.

ئەم چالاکییە لە بنسەڵاوەی سەر بە ھەولێر بەڕێوەچووە، زۆربەی خێزانەکان لەم ناوچەیەدا نیشتەجێن و لە داھاتوودا ھاوکاری دەگەیەنرێتە خێزانەکانی دیکەی کەرکووک کە لە گەڕەک و ناوچەکانی ھەولێردا نیشتەجێ بوون.

ھاوکات ھەر ئەمڕۆ، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، چالاکییەکی فراوانی بۆ قوتابیانی سنووری پەروەردەی ئیدارەی گەرمیان بەڕێوە برد و جانتا و پێداویستیی خوێندنی پێشکەشی 360 قوتابی بنەڕەتی پۆلەکانی 1 ھەتا 6 لە کەلار و کفری کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.