Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 04:50

گه‌وره‌ نووسه‌رێکی کورد کۆچی دوایی کرد

نووسه‌ری گه‌وره‌ی كورد كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا لێكۆله‌ر بوو له‌ شاری كه‌ره‌جی ئێران له‌ ته‌مه‌نی (76) ساڵیدا به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.
کوردستان TV
100%

عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان خاوه‌نی زیاتر له‌ (30) كتێبی چاپكراوه‌ كه‌ هه‌ر هه‌مووی به‌ زمانی فارسی نووسراون به‌لام له‌ ناوه‌رۆكدا خزمه‌ت به‌ ئه‌ده‌بیات و فۆلكلۆری كوردی ده‌كه‌ن.

كتێبه‌كانی ده‌روێشیان بۆ سه‌ر زۆربه‌ی زمانه‌ زیندووه‌كانی جیهان وه‌رگێردراون ، هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر زمانه‌كانی كوردی ، عه‌ره‌بی ، فه‌ره‌نسی ، فینله‌ندی و ئینگلیزی وه‌رگێردراون ، كتیبی "ئه‌فسانه‌ی گه‌لانی ئێران"كه‌ له‌ (19) به‌رك پێكهاتووه‌ یه‌كیكه‌ له‌ ناودارترین كتێبه‌كانی ده‌روێشیان.

جێی باسه‌ ده‌روێشیان له‌ سالی (1941) له‌ شاری كرماشان له‌ دایك بووه‌ و هه‌ر له‌ویش خوێندنی ته‌واو كردووه‌ ، دواتر له‌ زانكۆی تاران بروانامه‌ی ماسته‌ر له‌ ده‌روونناسی به‌ ده‌ست ده‌هینیت.

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.