Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 22:45

 دەنگۆی داخستنی خاڵی سنووری پێشخابور رەت دەکرێته‌وه‌

جموجوڵی بازرگانی له خاڵی سنووری پێشخابور زیادی کردووە
کوردستان TV
100%

ھەندێک لە میدیاکان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە، کە گوایە خاڵی سنووری پێشخابور داخراوەو بەڕێوەبەری خاڵی سنووری پێشخابوریش دەنگۆی داخستنی خاڵی سنووری پێشخابور رەت دەکاتەوە و دەڵێت، هه‌واله‌كه‌ ھیچ بنەمایەکی نییە، "یەک خولەکیش ئەو خاڵە سنوورییە دانەخراوە و بگرە جموجوڵی بازرگانی زیادیشیکردووە.
 
شەوکەت بەربەهاری بەڕێوەبەری خاڵی سنووری پێشخابور، رایگەیاند: "ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەکیان نییە، چونکە بۆ ماوەی یەک خولەکیش سنوور دانەخراوە و ھاتووچۆ و جموجوڵی بارزگانی بەردەوامە".
 
بەربەھاری گوتیشی: "رۆژانە خەڵک لە رۆژئاوای کوردستان ھاتووچۆ دەکات و ھاوکاری مرۆیی بۆ رۆژئاوای کوردستان رەوانە دەکرێت، جموجوڵی بازرگانیش بەردەوامە".
 
بەڕێوەبەری خاڵی سنووری پێشخابور ده‌شڵێ: "جموجوڵی بازرگانی بە بەراورد لەگەڵ رابردوو زیادیشی کردووە، بە داخەوە ھەندێک میدیا لە خۆیانەوە هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە، بێ ئەوەی بگەڕێنەوە سەرچاوەکەی".

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.