Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 23:30

ھاتووچۆ و جموجۆڵی بارزگانی له‌ خاڵی سنووری پێشخابور بەردەوامە

شەوکەت بەربەھاری: خاڵی سنووری پێشخابور دانەخراوە و جموجۆڵی بازرگانیش زیادیکردووە
شەوکەت بەربەھاری: خاڵی سنووری پێشخابور دانەخراوە و جموجۆڵی بازرگانیش زیادیکردووە
کوردستان TV
100%


شەوکەت بەربەهاری بەڕێوەبەری خاڵی سنووری پێشخابور دەنگۆی داخستنی خاڵی سنووری پێشخابور رەت دەکاتەوە و دەڵێ، ھیچ بنەمایەکی نییە، "یەک خولەکیش ئەو خاڵە سنوورییە دانەخراوە و بگرە جموجۆڵی بازرگانی زیادیشیکردووە".

(شەوکەت بەربەهاری) لە لێدوانێکی تایبەتیدا به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاندووه‌: "ئەو دەنگۆیانەی كه‌ ده‌لێن گوایه‌ خاڵی سنووری پێشخابور داخراوە دوورن لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەکیان نییە، چونکە بۆ ماوەی یەک خولەکیش سنوور دانەخراوە و ھاتووچۆ و جموجۆڵی بارزگانی بەردەوامە".
 
(بەربەھاری) گوتیشی: "رۆژانە خەڵک لە رۆژئاوای کوردستان ھاتووچۆ دەکات و ھاوکاری مرۆیی بۆ رۆژئاوای کوردستان رەوانە دەکرێت، جموجوڵی بازرگانیش بەردەوامە".
 
بەڕێوەبەری خاڵی سنووری پێشخابور ده‌شڵێ: "جموجوڵی بازرگانی بە بەراورد لەگەڵ رابردوو زیادیشی کردووە، بە داخەوە ھەندێک میدیا لە خۆیانەوە هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە، بێ ئەوەی بگەڕێنەوە سەرچاوەکەی".
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.