Erbil 10°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 08:48

جێمز ماتیس: هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌تۆمیی کۆریای باکوور خه‌ریکه‌ په‌ره‌ ده‌سه‌نێت

هه‌روه‌ها پیۆنگ یانگی تاوانبار كرد به‌ په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی ئه‌تۆمیی و موشه‌كیی ناپێویست
James Mattis
کوردستان TV
100%

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا پێیوایه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كۆریای باكوور له‌ رێگه‌ی موشه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانییه‌وه‌ وا په‌ره‌ ده‌سه‌نێت، ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا هه‌رگیز كۆریای باكووری پڕچه‌ك به‌ چه‌كی ئه‌تۆمیی قبوڵ ناكات .

جێمز ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نیدا كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی كۆریای باشوور تێیدا ئاماده‌بوون، هۆشداریدا له‌ پێشكه‌وتنی خێرای پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمیی و موشه‌كییه‌كه‌ی كۆریای باكوور و وتیشی نه‌ك ته‌نیا ئه‌و پرۆگرامانه‌ ئاسایش بۆ ئه‌م وڵاته‌ دابین ناكه‌ن، به‌ڵكو تووشی مه‌ترسیی زیاتریشی ده‌كه‌ن .

هه‌روه‌ها پیۆنگ یانگی تاوانبار كرد به‌ په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی ئه‌تۆمیی و موشه‌كیی ناپێویست و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور هێرش بكاته‌ سه‌ر ئه‌مریكا یان هه‌ركام له‌ هاوپه‌یمانه‌كانیی، ئه‌وا شكست ده‌خوات .

وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ كۆریای باكوور ره‌فتاری یاخیكارانه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر و ئه‌مریكاش هیچكات كۆریای باكوور به‌ چه‌كی ئه‌تۆمییه‌وه‌ قبوڵ ناكات .

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.