رۆژێك بیرت له‌و كه‌سانه كردۆته‌وه پێش ئه‌وه‌ی به‌ناوبانگ بن و ببن به ئه‌ستێره چ كاریان كردوه ، له‌وانه‌یه وا مه‌زه‌نده بكه‌یت كه له ژیانێكی شاهانه ژیابن به‌ڵام به پێچه‌وانه پێش ئه‌وه‌ی به‌ناوبانگ بن كاری ساده‌یان كردوه به جۆرێك هه‌ندێكیان كاری وایان كردوه كه عه‌قڵت باوه‌ڕناكات، لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێك له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین.
ئه‌ستێره‌ی سینه‌ما "ئه‌جیلینا جۆلی" له بواری رێكخستنی ته‌رمی مردووه‌كان كار كردوه دوایی له بواری ریكلامی ته‌له‌فزیۆنی كاری كردوه.
پێش ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ستێره "براد بیت" له چێشتخانه‌یه‌كی مریشك كاری ده‌كرد به‌دله‌یه‌كی مریشكی له‌به‌رده‌كرد و سه‌مای له‌به‌رده‌می ئۆتۆمۆبیله‌كان ده‌كرد به‌مه‌به‌ستی راكێشانیان بۆ خواردنی مریشك له چێشتخانه‌كه.
بیونسی ئه‌ستێره‌ی گۆرانی بێژی ئه‌مریكی پێش ئه‌وه‌ی ببێت به وێستگه‌ی سه‌رنج راكێشان وه‌كو كرێكاری پاككه‌ره‌وه كار ده‌كرد له ئاریشتگای جوانكاری.
ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگ "ماریا كاری" له یه‌كێك له یانه‌ی شه‌وانه كاری ده‌كرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا "باراك ئۆباما" له یه‌كێك له گه‌ره‌كانی باسكن رۆبنز دۆندرمه‌ی ده‌فرۆشت ، پاشان له خانه‌ی به‌ساڵان چووان كاری كردوه.
سه‌رچاوه/ ئه‌لغد پرێس
كوردستان تیڤی/كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.