Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:03

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا: ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس که‌سێکى تیرۆریسته‌

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌ فه‌رمى به‌ تیرۆریستی ده‌ناسێنێت
ئه‌مریكا به‌ فه‌رمى ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس به‌ "تیرۆریست" ده‌ناسێنێت
کوردستان TV
#10
100%

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌ فه‌رمى یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ باڵاكانى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به‌ "تیرۆریست" ده‌ناسێنێت.

هیزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند: "ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، سه‌ركرده‌ له‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، تیرۆریسته‌".

ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌ و له‌ زۆرێك له‌ بۆنه‌كاندا به‌ ته‌نیشت قاسم سوله‌یمانى ، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى ئێران ده‌رده‌كه‌وێت، و له‌ لێدوانه‌كانیشدا گوتوویه‌تى:"شانازى ده‌كه‌م كه‌ قوتابی ئاغاى سوله‌یمانیم".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.