ئه‌مرۆ سه‌رله‌به‌یانى هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى به چه‌ند ههمهرێكهوه چونه‌ته بازگه‌ى شارۆچكه‌ى قهرهههنجیرى نێوان چه‌مچه‌ماڵ و كه‌ركوك.
به پێى سهرهچاوهكانى هه‌واڵ ئهمرۆبهیانى هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى و پۆلیسى فیدرالى به چه‌ند ههمهرێكهوه به‌ره‌و بازگه‌ى شارۆچكه‌ى قه‌ره‌هه‌نجیر جوڵه‌یان كردووه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر بازگه‌كه داگرتووه و كه ئاسایشى لێ بووه.
به پێى ووته‌ى ئه‌وهاوڵاتیانه‌ى كه له‌م رێگه‌یه هاتووچۆده‌كه‌ن له بازگه‌ى چیمه‌ن كه‌ركوك رۆژانه پشكنینى وورد بۆ هاوڵاتیان ده‌كرێت جگه له گیرفانه‌كانیان مۆبایله‌كانیشیان ده‌پشكنن.
شاره‌زایانى بوارى سه‌ربازى پێیان وایه حه‌شدى شه‌عبى نیازى ئه‌وه‌ى هه‌یه به رهو بانى مه‌قان پێشره‌وى بكات وه‌ك سنوورى هێلى 36 تیایدا سه‌نگه‌ره‌كانیان قایم بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.