Erbil 19°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 10:11

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان: سوپا و حه‌شد به‌نیازی هێرشن بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ له‌ سنووری مووسڵ

به‌ پاڵپشتی هێزه‌ ئێرانییه‌كان
کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان،رایده‌گه‌ێنێ، سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی به‌ پاڵپشتی هێزه‌ ئێرانییه‌كان به‌نیازن هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌باكووری رۆژئاوای موسڵ.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یێندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، رایگه‌یاند: سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی به‌ پاڵپشتی هێزه‌ ئێرانییه‌كان به‌نیازن هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌باكووری رۆژئاوای موسڵ، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ راگرتنی شه‌ڕ.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌شڵێ ، سوپاع عێراق و حه‌شدی شه‌عبی به‌ پاڵپشتی هێزه‌ ئێرانییه‌كان، چه‌كی قورسیان له‌ زوممار و ره‌بیعه‌ داناوه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌، كه‌ له‌نێو چه‌كه‌كاندا تۆپهاوێژ تانك و هامه‌ری ئه‌مریكی هه‌ن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.