Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 01:29

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا: 995 تۆمه‌تباری کوده‌تاکه‌ی ساڵی رابردوو به‌ره‌و یۆنان هه‌ڵهاتوون

تا ئێستا 995 كه‌س وه‌ك په‌نابه‌ر روویان له‌ یۆنان كردووه‌
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: 995 تۆمه‌تباری كوده‌تاكه‌ی ساڵی رابردوو به‌ره‌و یۆنان هه‌ڵهاتوون
کوردستان TV
100%

مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوا به‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نیكۆس كاشیاس هاوتا یۆنانییه‌كه‌ی رایگه‌یاند، تا ئێستا 995 كه‌س وه‌ك په‌نابه‌ر روویان له‌ یۆنان كردووه‌، ئێمه‌ ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ناكه‌ین كه‌ یۆنان ببێته‌ بنكه‌یه‌كی په‌نابردن بۆ كوده‌تاچیه‌كان.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ شه‌وی هه‌وڵه‌ كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی 15ی ته‌مووز هه‌شت سه‌ربازی توركیا به‌ره‌و یۆنان رایانكرد، به‌داخه‌وه‌ دادگای یۆنان ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌ی ره‌وانه‌ نه‌كرده‌وه‌.

چاوشئۆغڵو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چاوه‌ڕێ بووین یۆنان له‌ژێر رۆشنایی ده‌ستوور و یاساكانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌مان راده‌ست بكاته‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی بووین رووینه‌دا .

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی 

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.