هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی كلاسیكی هیندی "گیریجا دێڤی" له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
میدیا جیهانییه‌كان رایانگه‌یاند كه گیریجا دێڤی خانمه گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی هیندی، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه، گیانی له‌ده‌ست داوه.
گیریجا خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و گۆرانی تایبه‌تیی خۆی بوو، یه‌كێكیش بوو له خانمه گۆرانیبێژه كلاسیكه به‌ناوبانگه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و جیهان.
كوردستان تیڤی/كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.