Erbil 11°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 10:17

گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی ده‌گمه‌نی هیتله‌ر بڵاو کراییه‌وه‌

ئافرتێك هه‌وڵده‌دات هیتله‌ر ماچ بكات
mish-hetlar
کوردستان TV
100%

گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌گمه‌نی ئه‌دۆڵف هیتله‌ر گه‌وره‌ دیكتاتۆری ئه‌ڵمانیا له‌ و كاته‌ی ئافرتێك هه‌وڵده‌دات هیتله‌ر ماچ بكات بڵاوده‌بێته‌وه‌.

ده‌ڵێن ئافره‌ته‌كه‌ ئه‌مریكیه‌ له‌ كلتی ئاماده‌ بوونی هیتله‌ر له‌ یاری ئۆڵۆمۆپیاد ئافره‌ته‌كه‌ پاسه‌وانه‌كانی هیتله‌ر ده‌بڕێت و ماچێك له‌ دیكتاتۆره‌ ترسناكه‌كه‌ ده‌كات.

 شایانی باسه‌ ئافره‌ته‌كه‌ ناوی كارلا دی فریزه‌ و خه‌ڵكی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا بووه‌، ساڵی 1963 ده‌چێته‌ به‌رلین، ئه‌وكات ئافره‌ته‌كه‌ ته‌مه‌نی ٤٠ ساڵ بووه‌ و ناوبانگێكی گه‌وره‌ی په‌یدا كردووه‌ و ناوی ده‌ركردووه‌ به‌ (ئه‌و ئافره‌ته‌ی هیتله‌ری ماچ كرد) .

 له‌و كاته‌دا به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه‌، چه‌ندین پاسه‌وانی پله‌ به‌رزی هیتله‌ر له‌ كاره‌كانیان دوور خرانه‌وه‌ و ڤیدیۆكه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ قه‌ده‌خه‌ كرابوو.

سه‌رچاوه‌/ روسیا ئه‌لیه‌وم

كوردستان تیڤی/كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.