Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 10:53

راوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا : ئێرانییه‌کان دابه‌شبوونی ناوخۆی کورده‌کانیان قۆستووه‌ته‌وه‌

له‌ هه‌ر شوێنیك فیتنه‌ درووست بێت ده‌ستی سوپای پاسدارانی ئێران له‌و شوێنانه‌ ده‌بینرێت
کوردستان TV
#7
100%

راوێژكارێكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێ، ئێرانییه‌كان دابه‌شبوونی ناوخۆی كورده‌كانیان له‌سه‌ر حیسابی ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق قۆستووه‌ته‌وه‌.

جه‌نه‌راڵ ئێچ ئاڕ ماكماسته‌ر، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، له‌ دیدارێكیدا به‌ كه‌ناڵی ئه‌لحوره‌ی راگه‌یاند: ئێرانییه‌كان دابه‌شبوونی ناوخۆی كورده‌كانیان له‌سه‌ر حیسابی ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق قۆستووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئێران ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی پاش كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆككۆماری پێشووی عێراق قۆستووه‌ته‌وه‌ و ئێرانییه‌كان رۆڵێكی گرنگیان پاش ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بینیووه‌ و ئه‌و دابه‌شبوونه‌یان بۆ تێپه‌ڕاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان به‌كارهێناوه‌.

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ: له‌ هه‌ر شوێنیك كێشه‌ هه‌بێت و له‌ نێوان كۆمه‌ڵگاكاندا فیتنه‌ درووست بێت و توندوتیژی په‌ره‌بسینێ و وێرانكاریی بێته‌ كایه‌وه‌، ده‌ستی سوپای پاسدارانی ئێران له‌و شوێنانه‌ ده‌بینرێت.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.