دواى په‌لاماردان و داگیركردنى به‌شێك له شاره‌كانى كوردستان له‌لاین حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق به پاڵپشتى سوپاى پاسداران،به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ى 130 هه‌زار كه‌سى دانیشتوانى ناوچه‌كانى دوزخورماتوو و جه‌له‌ولاو خانه‌قین و كه‌ركو و ده‌ورو به‌رى ئاواره‌ى شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستان بوون.
،هه‌ردواى هاتنه ناوه‌وه‌ى هێزه‌كانى عێراق بۆ شوێنه داگیر كراوه‌كان جگه له هه‌ندێك باره‌گاكانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و به‌ره‌ى توركمانى و چه‌ند پارتێكى دیكه‌ى عێراقى و شیعى ،سه‌رجه‌م باره‌گاكانى حزبه كانى دیكه‌ى كوردستانى له لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبیه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر داگیرا به‌تایبه‌تى باره‌گاكانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان.
به پێى هه‌واڵێكى سایتى خه‌ڵلك كه له سلێمانییه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت ئه‌مڕۆ بڵاویان كردۆته‌وه كه‌وا ماڵه‌كه‌ى مه‌لابه‌ختیار ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا.
هه ربه پێى هه‌واڵى ئه‌و ماڵپه‌ڕه مه‌لابه‌ختیار ئه‌و ماڵه‌ى به‌مه‌بستى سه‌ردانكردنى مام جه‌لال بۆ شارى خانه‌قین دروستكردبوو كه له بۆنه‌كاندا سه‌ردانى ده‌كرد.
مه‌لابه‌ختیار خه‌ڵكى شارى خانه‌قینه و هه‌رله‌سه‌ره‌تاى لاویه‌تیه‌وه بۆته پێشمه‌رگه له ریزه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.