وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێ، نیگه‌ران و دڵته‌نگین بۆ دروستبوونی جیاوازییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، ئێمه له به‌غدا دۆستمان هه‌یه، له هه‌ولێریش دۆستمان هه‌یه.
ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا به عه‌بادی گوتووه : ئێمه نیگه‌ران و دڵته‌نگین بۆ دروستبوونی جیاوازییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق. ئێمه له به‌غدا دۆستمان هه‌یه، له هه‌ولێریش دۆستمان هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، داواشی له به‌غداو هه‌ولێر كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ستبكه‌ن به گفتوگۆ و دانوستاندن.
شه‌وی رابردوو ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته به‌غداو له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبووه‌وه.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.