Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 11:16

ھێمن ھەورامی: ئەوەی عێراق دەیویست لە ڕووسیا دەستی نەکەوت

کۆمپانیا ڕووسییەکان بەردەوام دەبن لە فراوانکردنی کارەکانیان لە ھەرێمی کوردستان
کوردستان TV
100%

بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی نووسینگەی سه‌رۆك بارزانی ئاشکرای کرد، ئەوەی حکوومەتی عێراق دەیویست لە ڕووسیا دەستی نەکەوت و شکستی ھێنا.

دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دووشەممە 23/10/2017ی نێوان سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و ئیبراھیم جەعفەری، ھاوتا عێراقییەکەی کە تێیدا لاڤرۆڤ جەختی لە ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کوردستان گرتەوە.

ھێمن ھەورامی، بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی نووسینگەی سەرۆک بارزانی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئاشکرای کرد: وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەی ویستی لە مۆسکۆ دەستی نەکەوت.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگەیاند، کونسوڵخانەی ڕووسیا لەھەولێر بەردەوام دەبێت لەکارەکانی، ھەروەھا کۆمپانیا ڕووسییەکان بەردەوام دەبن لە فراوانکردنی کارەکانیان لە ھەرێمی کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، لاڤرۆڤ تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پلانیان بۆ ئەوە داناوە چالاکی کۆمپانیا رووسییەکان سەرتاسەری عێراق بگرێتەوە بە تایبەت هەرێمی کوردستان وەک پارچەیەکی عێراق کە خاوەن ستاتۆی تایبەتە.
ئا: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.