Erbil 10°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 19:50

عه‌ره‌ب و تورکمانى که‌رکوک گه‌وره‌ترین ئاڵاى عێراق نمایش ده‌که‌ن

بۆ ئه‌وه‌ى نیشانى جیهانى بده‌ن كه‌ دانیشتوانى كه‌ركوك خۆشحاڵن به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى عێراق
کوردستان TV
#7 #9
100%

دواى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى شارى كه‌ركوك و دووزخورماتوو و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى كوردستان ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین ئاڵاى عێراق له‌كه‌ركوك نمایش كرا.

دواى تێپه‌ڕبوونى زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌ك به‌ داگیر كردنى كه‌ركوك له‌لایه‌ن هێزه‌ كانى سوپاى عێراق و میلشیا كانى حه‌شدى شه‌عه‌بى به‌ پاڵپشتى ئێران ئه‌مڕۆ وه‌ك خۆشحاڵى خۆیان عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى شارى كه‌ركوك گه‌وره‌ترین ئاڵاى عێراقیان له‌ شه‌قامى رێگه‌ى به‌غدا نمایشكرد .


به‌ پێى ووته‌ى چه‌ند شایه‌تحاڵێك ئه‌و ئاڵایه‌ به‌ رووبه‌رى 500مه‌تر دروستكرابوو به‌مه‌به‌ستى خۆشحاڵبوونى عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركوك له‌شه‌قامه‌كانى كه‌ركوك نمایش كرابوو ، هه‌ریۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ده‌زگاى راگه‌یاندنى عه‌ره‌بى و عێراقیان داوه‌ت كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى نیشانى جیهانى بده‌ن كه‌ دانیشتوانى كه‌ركوك خۆشحاڵن به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى عێراق بۆ ناوچه‌ى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.