Erbil 10°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 19:35

عێراق وه‌ڵامى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ده‌داته‌وه‌

هێزێكى پیرۆزى وه‌ك حه‌شدى شه‌عبى به‌ بڕیارى حكومه‌تى عێراق دروستكراوه‌و
hashdi shabi
کوردستان TV
100%


حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌ره‌ۆك وه‌زیرانى عێراق وه‌ڵامى ریكس تیله‌ر سن ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى  ئه‌مریكاى ده‌داته‌وه‌ و راىیده‌گه‌یه‌نێت : رێگه‌ ناده‌ین هیچ لایه‌نێك ده‌ست له‌ كارووبارى ناوخۆى عێراق وه‌ربدات .

 

به‌ پێى راگه‌ینراوێكى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆبڵاوكراوه‌ته‌وه‌: كه‌وا دروستكردنى هێزێكى پیرۆزى وه‌ك حه‌شدى شه‌عبى به‌ بڕیارى حكومه‌تى عێراق دروستكراوه‌و ، به‌ هێزێكى نیشتیمانى ناوى بردوون وه‌ له‌ ژێر فه‌رمانى حكومه‌تى عێراقدان و كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران یاساى بۆده‌ركراوه‌وه‌ هه‌روه‌ها به‌ هێزێكى شه‌رعى ناوى بردوون و ده‌ڵێت تا ئێستا قوربانى زۆریان داوه‌ ئه‌وان پارێزه‌رى خاكى عێراقن و له‌و پێناوه‌شدا خوێنى زۆریان رشتووه‌ . 


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌و لێدوانه‌ى ریكس تیله‌ر سن له‌مه‌ڕ هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ ناوبردووه‌ .


ئه‌م لێدوانه‌ى نوسنگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك دێت كاتێك تیله‌رسن له‌ 22ئۆكتۆبه‌ر رایگه‌یاندبوو كه‌ ده‌بێت ئه‌و هێزه‌ میلیشیایانه‌ى سه‌ربه‌ ئێرانن پێویسته‌ له‌ عێراق ده‌ربچن و شه‌ڕى داعش كۆتایهاتووه‌ 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.