رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری ئینگلیزی بڵاویكردۆته‌وه كه هێرشبه‌ری ریال مه‌درید "كه‌ریم بنزێما" له وه‌رزی ئه‌مساڵ به ئاستێكی ناجێگیر یاری ده‌كات ، ئه‌مه‌ش وایكردووه هانده‌رانی میرنگی ره‌خنه‌یه‌كی زۆری لێ‌بگرن.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌ڵیت زێدان زۆر ئارامی گرت له‌سه‌ر "بنزیما" به تایبه‌ت له روو به رووبوونه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ "تۆتنهام هۆتسبیر" چه‌ند هه‌لێكیان له ده‌ستداو نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنن.
"ده‌یلی ستار" وتیشی له ئێستادا زێدان به دوای هێرشبه‌رێكدا ده‌گه‌رێت تا له مێركاتۆی هاوێنه‌ی داهاتوو بێخاته رێزی یانه‌كه‌ی و بۆ ئه‌وه‌ش چاوی بردوه‌ته سه‌ر چوار یاریزان كه بریتین له هه‌ریه‌ك له "هاری كین"هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتنهام ،"ماركۆس راشفۆرد" هێرشبه‌ری مانچسته‌ر یۆنایتد ، "رۆبه‌رت لیڤاندۆفسكی"هیرشبه‌ری بایرن میونخ و" ماورۆ ئیكاردی" ئه‌ستیره‌ی ئینته‌رمیلان.
جێی باسه "هاری كین" له پله‌ی یه‌كه‌می گرنگی پێدانی زیدان دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.