ئه‌و هۆتیله ناوی فه‌رمی بریتیه له ryugyong hotel به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ست به كاره‌كانی كراوه و له ئێستادا خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت بۆیه ناویان ناوه "هۆتیلی مردن".
ryugyong hotel له (105) نهۆم پێك دێت كه (3) هه‌زار ژوور له‌خۆ ده‌گریت و له ساڵی 1987 ده‌ستی به كاره‌كانی كرد كه برَیاربوو له سالی 1989 ته‌واو ببێت ، به‌لام به هۆی نه‌وه‌ی ئه‌و ولاته دووچاری قه‌یرانیكی دارایی سه‌خت بویه‌وه و له سالی 1992 كاره‌كانی راگیرا .
به‌ڵام له سالی 2008 جارێكی دیكه ده‌ست به كاره‌كانی ئه‌و هۆتیله كرایه‌وه ئه‌و جاره بڕیار بوو له سالی 2012 كۆتایی به كاره‌كانی بێنن .به‌ڵام دیسان له كاتی دیاری كرا‌و ته‌واو نه‌بوو.
جێی باسه تێچووی ئه‌و هۆتێله (470) ملیۆن جونه‌ی ئیسته‌رلینیه كه ده‌كاته سه‌دا دووی هه‌موو به‌رهه‌می ناوخۆیی كۆریای باكوور له سه‌رتای دستپێكردنی كاره‌كانیه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.