ئەمڕۆ یەكشەممه 13 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێكیان پێشكەش بەسەرۆكایەتی ئەنجوومەنەكەیان كردووە و داوای كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەكەن.
ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوای كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنەكە دەكەن و چەند تەوەرێكیش بۆ گفتوگۆكردن دەخەنە ڕوو، كه بهگوێرهی یاداشتی دانیشتنه نائاساییهكهی ئهنجوومهنی پارێزگای سلێمانیش وا ڕوون بووهتهوه، كه سلێمانی به تهنیا مامهڵه لهگهڵ بهغدا بكات و خۆی له كوردستان جیا بكاتهوه.
ئهو ئەندامانهی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و دۆخی ئەو ئاوارانەی روویان لە شارەکە كردووە، داوای كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجوومەنی پارێزگا دەكەن، سكرتێری ئەنجوومەنەكەش کاتەکەی دیاری دەکات، به گوێرهى راگهیندراوێكى له رۆژى سێشهممه 24/10/2017 كۆبوونهوهى ئهنجوومهن ساز دهكرێت.
ئەندامانی ئەنجوومەن دەڵێن، هەرێمی كوردستان لەدوای 16ی مانگەوە چووەتە قۆناغێكی ترەوە و بارودۆخی ئابووریی هاووڵاتییان و فەرمانبەران زۆر خراپتر بووە و ههرێمى كوردستان هیچ سهرچاوهیهكی دارایی نهماوهو ناتوانێت بوودجه و مووچه دابین بكات، بۆیە داوای دانیشتنی ئەنجوومەن دەكەن.
لە بەرامبەردا غالب محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە مالپهرى ووشەی ڕاگەیاندوه، كه ئهوان دەیانەوێت لەم كۆبوونەوەیەدا پرسی دابینكردنی مووچە بۆ فەرمانبەران و دابینكردنی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی تاوتوێ بكەن.
ناوبراو ڕوونی كردەوە كە دابینكردنی بە پەلەی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ پارێزگای سلێمانی و بارودۆخی ئاوارەكانی كەركووك و خورماتوو تەوەری ترن بۆ گفتوگۆى ئهندامانى ئهنجوومهن.
كوردستان تیڤی / رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.