Erbil 27°C شەممە 13 ئاب 07:10

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا: ده‌بێت میلیشیاکانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌

ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی سعوودیه‌ و عێراق داده‌مه‌زرێت
کوردستان TV
100%

ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری ده‌داته‌ میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ عێراق و داوا ده‌كات له‌ خاكی عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌.

ریكس تیله‌رسن، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عادل جوبێر هاوتا سعوودیه‌كه‌ى، له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نێكی تایبه‌ت به‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان سعوودیه‌ و عێراق رایگه‌یاند" بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ ده‌بێت به‌رده‌وام بێت.

روونیشی كرده‌وه‌، سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ سوودی بۆ ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌كه‌، كورد و شیعه‌ و سووننه‌ ده‌بێت و ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی سعوودیه‌ و عێراق، كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه‌.

كوردستان تیڤی / رفعت مزورى

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.