Erbil 8°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 23:28

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ داوا له‌ گشت خۆبه‌خشه‌کان ده‌کات خۆیان له‌ یه‌که‌ی 80 تۆمار بکه‌ن

بۆ باشتر رێكخستن و رێگه‌گرتن له‌ دیارده‌ی نه‌رێنێ
کوردستان TV
#5
100%

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ راگه‌ێندراوێكدا بۆ باشتر رێكخستن و رێگه‌گرتن له‌ دیارده‌ی نه‌رێنێ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی گیانی خۆبه‌خشه‌كان،داوا ده‌كات خۆبه‌خشه‌كان له‌ باره‌گای فه‌رمانده‌یی كه‌ركوك له‌ قوشته‌په‌ ، سه‌ربه‌یه‌كه‌ی 80ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ،خۆیان ناونووس بكه‌ن و رێنمایی پێویست وه‌ربگرن.

راگه‌ێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێ: ده‌زانین كه‌ سه‌رجه‌م رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان هه‌میشه‌ به‌ جۆش و خرۆشن بۆ پاڵپشتی و یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه‌ و به‌رگریكردن له‌ خاك و نیشتمان ، رێژه‌ی هه‌ره‌ زۆری خۆبه‌خشه‌كانیش نموونه‌ی شانازی جێی رێزو پێزانین، به‌ڵام ئاگاداری خۆبه‌خشه‌كان ده‌كه‌ین ، بۆ باشتر رێكخستن و رێگه‌گرتن له‌ دیارده‌ی نه‌رێنێ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی گیانی خۆبه‌خشه‌كان ،به‌ پێویستی ده‌زانین به‌ به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو رۆڵ و ئه‌ركی خۆبه‌خشانه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داوا له‌ گشت خۆبه‌خشه‌كان ده‌كه‌ین، خۆیان نانوس بكه‌ن له‌ باره‌گای فه‌رمانده‌یی كه‌ركوك له‌ قوشته‌په‌ سه‌ربه‌یه‌كه‌ی 80ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و رێنمایی پێویست وه‌ربگرن سه‌باره‌ت به‌ چۆنییه‌تی به‌شداربوونیان له‌ كاتی پێویست.

هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین له‌ كاتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌و هه‌ڵگیرسانی شه‌ر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چنه‌ شوێنی شه‌ڕه‌كه‌و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تێكه‌ڵ نه‌بن.

 

كوردستان تیڤی: رزگارتاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.