Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:46

فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌: سه‌نگه‌ره‌کان بۆ دوژمن چۆڵناکه‌ین

پێشمه‌رگه‌ بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك له‌ ئاماده‌باشییه‌كی ته‌واو دایه‌
کوردستان TV
#5
100%

فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری پردێ رایده‌گه‌ێنێ، سه‌نگه‌ره‌كان بۆ دوژمن چۆڵناكه‌ین و پێشمه‌رگه‌ بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك له‌ ئاماده‌باشییه‌كی ته‌واو دایه‌.

لیوا خالید باڵا به‌رز، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری پردێ به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند:بارۆدۆخی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌موو میحوره‌كان جێگیره‌ و هه‌موومان پابه‌ندین به‌ پاراستنی خاكی كوردستان و سه‌نگه‌ره‌كانیش بۆ دوژمن چۆڵناكه‌ین.

گوتیشی: ئه‌وه‌ی له‌ كه‌ركوك روویدا، له‌ نێو به‌شێكی كه‌می نێو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بوو، ئه‌وانه‌شه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانیان چۆڵكرد، به‌ گریانه‌وه‌ ده‌رۆیشتن.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ دڵنیاییشی دایه‌ خه‌ڵكی كوردستان كه‌ تا دڵۆپی خۆێنیان به‌رگری له‌ خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ن و پێشمه‌رگه‌ بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك له‌ ئاماده‌باشییه‌كی ته‌واو دایه‌ و سه‌نگه‌ره‌كانیشی زۆر مه‌حكه‌م كردووه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.