خانمه هونه‌رمه‌ندی كورد ده‌شنێ موراد وه‌ك هه‌ریه‌ك له هه‌زاران هاووڵاتی كوردستان به‌شداری خۆپێشاندانه‌كانی ناڕه‌زایی به‌رده‌م كۆنسوڵگه‌ی گشتیی ئه‌مریكی له هه‌ولێر كرد.
ده‌شنێ موراد به ده‌نگێكی به‌رز هوتافی ده‌كێشا و داوای ده‌كرد ئه‌مریكا هه‌ڵویستی هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و له‌شكركێشییه‌ی سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی كردیانه سه‌ر كوردستان.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده كورده‌كه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا له‌به‌رده‌م كۆنسڵگه‌ی گشتیی ئه‌مریكا به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كات (ئازادی ئازادی، كه‌ركووك كوردستانه).
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.