Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:16

ئێران به‌ رێگه‌ی که‌شتییه‌کانه‌وه‌ چه‌ک بۆ حوسییه‌کان ده‌گوازێته‌وه‌

یه‌مه‌ن ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئێرانی دا گرتووه‌
کوردستان TV
100%

به‌رپرسانی یه‌مه‌ن رایده‌گه‌ێنن، ئێران به‌ رێگه‌ی كه‌شتییه‌كانه‌وه‌ چه‌ك بۆ حوسییه‌كان ده‌گوازێته‌وه‌ .

ئه‌حمه‌د عوبه‌ید بن داغر، سه‌رۆك وه‌زیرانی یه‌مه‌ن، له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: له‌ دوورگه‌ی سۆكۆترای شاری هادیبو ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئێرانی دا گرتووه‌.

ده‌شڵێ: كه‌شتییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ماسیگرانی دوورگه‌كه‌ هه‌ستی پێكراوه‌ و له‌ نێو كه‌شتییه‌كه‌دا ١٩ مه‌له‌وان هه‌بووه‌.

ئاژانسی سه‌بای یه‌مه‌ن رایگه‌یاندووه‌، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌باره‌ی كه‌شتییه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و پرسه‌كه‌ش له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ شاری عه‌ده‌ن تاوتوێ كراوه‌.

به‌رپرسانی یه‌مه‌ن ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئێران به‌ رێگه‌ی كه‌شتییه‌كانه‌وه‌ چه‌ك بۆ حوسییه‌كان ده‌گوازێته‌وه‌ .

 

كوردستان تیڤی :رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.