له درێژه‌ى ئه‌نجامدانى تاوانى دژ به مرۆڤایه‌تى و تاڵانكردنى مال و مۆلك و سووتاندنى بازار‌و خانووى هاولاتیانى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مرۆش میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و سووپاى پاسدارانى ئێرانى، له شارۆچكه‌ى خورماتوو بازارى "هه‌لوێست"یان به ته‌واوى كه‌لوپه‌له‌كانیه‌وه سووتاند، كه له 120 دوكان و سێ قه‌یسه‌رى گه‌وره پێك دێت.
![](/content/upload/1/archive/2017-10/2_1.jpg)
له لایه‌كى تره‌وه بێستون ژاڵەیی، بەرپرسی بەشی کاروباری مرۆیی لە ئیدارەی گەرمیان، ڕایدەگەیەنێت تاكو ئێستا 7 ھەزار خێزانی شارۆچکەی خورماتوو ئاوارە بوونه‌و له‌و رێژه‌یه‌ش 5 ھەزاریان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان جێگیر كراون.
![](/content/upload/1/archive/2017-10/3_0.jpg)
ئاماژەی بەوەشدا" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئیدارەی گەرمیان پێشنار کرا هه‌ر زوو دەست بکرێت بە دیکۆمێنتکردنی ئەو تاوانانەی كه لە شارۆچکەی خورماتوو له لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و سووپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه به‌رامبه‌ر هاولاتیان ئه‌نجام دراوه، وەکو تاڵانکردن و سووتاندن و تەقاندنەوەی ماڵ و دوکان و کارگەو شوێنه گشتییەکان و باره‌گاى حزب و لایه‌نه‌كان.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
![](/content/upload/1/archive/2017-10/4_0.jpg)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.